11 Mar 2023Pashew0وەرگێڕان عەبدوڵڵا پەشێو لە ئینگلیزییەوە-واڵت ویتمەن کردوویە بە کوردی، ساڵی ٢٠١٤” هێشتا کوردستانم جێنەهێشتبوو، کە چاوم بە هەندێک هۆنراوەی ویتمەن کەوت. دواتر، لە ساڵانی خوێندندا (لە شوورەوی) هێواش هێواش، بەگوێرەی گونجانی کات، شتێکم وەردەگێڕا و لە چاپەمەنیەکانی عیراقدا بڵاوم دەکردنەوە. ویتمەن، تا مردیش بەردەوام دەستکاریی تاکە دیوانەکەی خۆی دەکرد، من پشتم بە دواچاپی (پەلکەگیا)ی ساڵی ١٨٩١- ١٨٩٢ و قنیاتی کۆتاییم بە هیچ نایێ و دڵم بە هیچ وەرگێڕانێک ئاو ناخواتەوە. ساڵی ٢٠١٤ لە پەیجی فەرمیی واڵت ویتمەنەوە نامەیەکم بۆ هات، بەڵکو بتوانم( سروودێک بۆ خۆم) بکەمە کوردی. ئەو سروودە دوور و درێژە، کە لە پەنجا پاژ پێک هاتووە، تا ئێستا بە ١٥ زمانی دنیا بڵاو دەکرێتەوە، یەک لەو زمانانە شەکرە کوردییە https://iwp.uiowa.edu/whitmanweb/ku/writings/song-of-myself/Section-1