نامەیەک بۆ ڤڵادیمیر پووتین

نامەیەک بۆ ڤڵادیمیر پووتین

تێبینی: ئووسینی ئەم نامەیە، کە بۆ ڤڵادیر پووتین نووسراوە،  پڕکردنەوەی فۆرمێکی سایتی فەرمیی پووتین بوو. کات و زانیاری و ناونیشان و شتی وا، پێویست بوو لە فۆرمەکەدا بنووسرێن. یەکەم جار دەقی نامەکە لە فەیسبووکی عەبدوڵڵا پەشێودا بڵا کرایەوە:

www.facebook.com/abdullapashewofficial/

Abdulla Pashew

13 October at 00:32 ·

سڵاوتان لێ بێ،
ئەوەی لەسەر خنکان بێ دەست بە پووشێکیشەوە دەگرێ.
ئەمڕۆ نامەیەکم بۆ سایتی فەرمیی سەرۆکی ڕووسیا نووسی و گەیشت. نامەکە (بە گوێرەی بەرسڤی ئۆتۆماتیکی) دوای ٢٤ سعات، وەک نامەیەکی کراوە، بڵاو دەکرێتەوە. وام پێ باشە، هەموو لایەک نامە بنووسن، بەتایبەتیش بۆ سەرکردایەتیی وڵاتانی کاریگەر، گلەیی لە هەندێکیان (بەتایبەتی ڕووسیا و ئەمەریکا) بکرێ، هەروا سوپاسی وڵاتانی وەک فەرەنسا و سکەندیناڤیاش بکرێ، هەرچەند هێشتا کردەوەمان نەبینیوە.
لە خوارەوە دەقی نامەکە بە ڕووسی و کوردی دەخەمە بەر چاوی ئێوەی ئازیز. (نەدەبوایە، نامەکە لە ١٠٠٠ پیت تێپەڕێ).
لینکی سایتی پووتین بۆ ئەوانەی دەیانەوێ دەنگ هەڵبڕن، بەتایبەتی کوردانی ڕووسیا:

https://pravo.media/kak-pravilno-napisat-otkrytoe-pismo-pr…/

 

Уважаимый Владимир Владимирович,
Получил образование в Москве, писатель, переводчик Пушкина на Курдский. Я, как поклонник Русской культуры, сообщаю вам, что, Ваше вето в ООН на уничтожение Курдов останется в нашей национальной памяти на всегда. Я заверяю Вас, что у курдского народа, несмотря на все беды, есть будущее, в отличие от Эрдогана, который вышел на финишную прямую своего политического пути, оставшись впервые один на один со своими решениями,без поддержки мирового сообщества.
С уважением,
Абдулла Пашеу

Курдский писатель и поэт

بەڕێز ڤڵادیمیر ڤڵادیمیرۆڤیچ
لە مۆسکۆ خوێندنم تەواو کردووە. نووسەر و وەرگێڕی پووشکینم بۆ سەر زمانی کوردی. وەک هەوادارێکی فەرهەنگی ڕووسی بە جەنابتان ڕادەگەیەنم، کە دەنگدانتان (لە یووئێن) بۆ قڕکردنی کوردان هەتا هەتایێ لە زەینی نەتەوەییمان ناسڕێتەوە. دڵنیاتان دەکەم، کە گەلی کورد، لەگەڵ ئەو هەموو نەهامەتییانەی بە سەری هاتوون، ئایندە دەباتەوە، بە پێچەوانەی ئەردۆگان، کە ڕێگەی سیاسی لەبەر دەمیا گەیشتۆتە بنبەست و ئێستا بە تاقی تەنیا، بێ پشتەوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بڕیارەکانی دەدا.
وێڕای ڕێزم بۆتان
عەبدوڵڵا پەشێو

٢٠١٩/١٠/١٣
ناونیشانی عەبدوڵڵا پەشێو