دوو ئاوابوون

دانی ئێواران
سه‌رنج ده‌ده‌مه‌ ئاوابوونی خۆر…
ده‌زانم،منیش
زووبێ یا دره‌نگ ، ده‌بێ ئاوابم
به‌ڵام ، مخابن، ده‌می ئاوابوون
وه‌کوو زه‌رده‌په‌ڕ سیحراوی نابم !
…………….
عه‌بدوڵڵا په‌شێو
7/1/2000 – هێلسنکی